به کار هێنانی ئه‌م ره‌وشانه خوێندن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌قی تەواوی ده‌رس و کتێبه‌کان، بۆ ئێوه هاسان ده‌کات.
1. پێش ئه‌وه‌ی که به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که ده‌ست پێ بکه‌ن، چاوگێرانێکی به خێرایی به ته‌واوی کتێبه‌که‌دا بگێرن و پێش وتار، ئامانجه‌کانی کتێب، ئامانجه‌کانی هه‌ر وه‌رزێک، عینوانهکانی ناو وه‌رزه‌کان و پوخته‌ی وه‌رزه‌کان به خێرایی چاوی پێدا بکێشن. له‌م توند و تیژ خوێندنه‌وه‌دا نیگه‌رانی ئه‌وه مه‌بن که شتهایەکی زۆر له بیرتاندا نامێنێته‌وه. ئه‌م کاره ئاماده‌گیه‌کی زێهنی به ئێوه ده‌دات تا له کاتی موتالیعه‌ی دوپاتدا، ده‌قه‌کان چاکتر فێربن.
2. دوای چاوگێرانی سه‌ره‌کی کتێبه‌که، ده‌ست بکه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیق و ورد بینانەی وه‌رزه‌کان. له پێشدا فێهرستی ئامانجه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی هەر وه‌رزێک به دیققه‌ت و وردی بخوێننه‌وه. ( ئه‌م ئامانجانه له پێشدا به ئێوه ده‌ڵین که دوای خوێندنه‌وه‌ی هەر وه‌رزێک توانایی ئه‌نجامی چ کارهایەک بەدهست دێنن). دواتر ته‌واوی ده‌قه‌کانی وه‌رزه‌که به وردی بخوێننه‌وه و به شوێنی فێربوونی ئامانجه‌کانی ئه‌و وهرزهدابن.
3. به شێوەی کارکۆ و ئەکتیڤ بخوێنن. بۆ ئاسان کاری خوێندنەوەی دووپات (review)، له لاپەڕەکان دروشم دابنێن و له خاڵه گرینگەکان بیرەوری هەڵ بگرن. مەبەست له دروشم دانان، تاکید کردن به خاڵه هەره گرینگەکان و بەل (بەرجەسته) کردنی ئەو خاڵانەیه. بۆ نموونه، دەتوانن له ژێری وشه و رەستە گرینگەکان هێڵ دابنێن؛ رۆشن کردنەوەیێک که پێویستی دەزانن له پەراوێزی لاپەڕەکەدا بینووسن؛ به نووسینی رۆشن کردنەوەی زیاتر له لاپەڕەی جیاوزدا، ئەو دەقانەی که پێشتر فێر بونه، به دەقه نوێکان رەبت بدەن؛ و ئەگەر دەقێک دەخوێنن که دەم و دەزگا یا رێکخستنی بۆ ساز نەکراوه به یارمەتی رەسم یان هەر شێوەیەکی تر که دەیناسن و پێتان باشه، رێکخستنیان بۆ ساز بکەن.
4. دوای تەواو کردنی هەر وەرزێک، تەقالا بدەن به پرسیار و راهێنانەکانی (مەشق) ئاخری ئەو وەرزه وڵام بدەنەوه. ئەگەر دوای موتالیعەی وەرزەکه نەتان توانی به تەواوی پرسیارەکانی ئەو وەرزه وڵام بدەنەوه، بگەرێنەوه بۆ دەقەکان له ناوی وەرزەکەدا و ئەو بەشانەی که مەربووت بەو پرسیارانەیه که وڵامتان نەداوەتەوه، دووباره بیخوێننەوه. جگه له پرسیاره نووسراوەکان، تەقالا بدەن بۆ خۆتان پرسیارهایەک له بارەی ئەو دەقانه که دەیخوێنەوه، دابرێژن و له خۆتان بپرسنەوه. به مانای ئەوەکه خۆتان ماموستای خۆتان بن. ئەم خۆ هەڵسەنگاندنه یەکێک له ئەسڵ و بنیچه هەره گرینگەکانی فێربونی سەرکەوتووانەیه.
5. له به کارهێنانی رەوشه جۆراوجۆرەکانی فێربون، چەند شێوازی کار بکەن. ئەگه ر له هەڵسەنگاندو و جەخت کردنەوه له کاری خۆتان زانیتان که سەرکەوتنی باش به دەست ناهێنن، رەوش و شێوازی خۆتان بگۆڕن. بۆ نموونه ئەگەر وەرزێکتان به تەنهایی خوێند و دواتر له دەقەکەی تێ نەگەیشتن، له جاری دوەمدا ئەو وەرزه له گەڵ یەکێک له هاورێکانتان بخوێننەوه.
:: موضوعات مرتبط:
ده روون ناسی پەروەردەیی ,
,
:: بازدید از این مطلب : 1519